راپۆرتی تایبەتگرنگترین

بۆچی خولێکی گەورەی ئەوروپی رەتیکردەوە سیستەمی ڤار جێبەجێ بکات؟

Yariga App

یاریگا –

خولی سویدی بووە یەکەم خول لە جیهاندا بەفەرمی جێبەجێکردنی سیستەمی ڤار رەتبکاتەوە، زۆرینەی یانەکانی خولەکە دژی ئەو سیستەمە دەنگیان دا.

لەکۆی 32 یانە سویدییەکەی ئالسڤێنسکان و سوپێرتان کە دوو بەرزترین ئاستی یانەکانی تۆپی پێی ئەو وڵاتەن، زۆرینەی یانەکان بەفەرمی دەنگیان لە دژی جێبەجێکردنی سیستەمی ڤار داوە و خولی سویدی دەبێتە یەکەم خولی ئەوروپی ڤار رەتبکاتەوە.

VAR was introduced in October

چۆن جێبەجێکردنی ڤار لە سوید رەتکرایەوە؟

فرێدریک رێێنفێڵدت سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوید رایگەیاند ‘لەکۆی 32 یانەی پایەبەرزی وڵاتەکەمان 18 یانە لەدژی جێبەجێکردنی سیستەمی ڤار دەنگیان دا، زۆرینەی یانەکەمان دژی سیستەمی ڤارن و ئێمەش رێزیان لێدەگرین، خولی سویدی دەبێتە یەکەم خول لەسەر ئاستی 30 خولە بەهێزەکەی ئەوروپا دژی سیستەمی ڤار بێت’.

سەرۆکی فیدراسیۆنەکەی سوید دەشڵێت :’ئێمە رێز لە دیموکراسی یانەکان دەگرین و رێز لە بڕیارەکەیان دەگرین، یانەکان گوێ لە هاندەرانیان دەگرن و ئەوان بڕیارەکەیان بە گوێگرتن لە بۆچوونی هاندەرانیان داوە، ئێمەش رێز لە یانەکان دەگرین و گوێیان لێ دەگرین’.

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوید دەڵێت :’ناکرێط ئێمە تەنیا پشتیوانی ناوبژیوانان بکەین و بیرمان تەنیا لای ئەوان بێت، بەڵکو پێویستە ئێمە پشتگیری هاندەران و ناوبژیوانان بکەین، ئێمە دژی سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا نین، بەڵام بۆچی تەنیا تەکنەلۆژیای هێڵی گۆڵ بەکار نەهێنین، وەکو ڤار ناچار نابین پێنج خولەک چاوەڕێ بکەین تاوەکو بڕیارەکە یەکلا دەبێتەوە، پێویستە وەکو یاریی تێنس سوود لە تەکنەلۆژیای چاوی هەڵۆ وەربگرین’.

Man City fan who took VAR stand thinks protest could spread - Manchester  Evening News

بۆچی هاندەرانی تۆپی پێ دژی ڤارن؟

لەبەر ئەوەی لە سوید بەگوێرەی یاسا دەبێت %51ـی پشکەکانی یانەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی هاندەران بێت و خاوەندارییەتی یانەکان لە دەستی هاندەران دایە، ئەم بڕیارەی سوید دەری دەخات زۆربەی هاندەران دژی سیستەمی ڤارن و ئەو سیستەمە بە سیستەمێکی بێزارکەر و بکوژی چێژی یاریی تۆپی پێ دەزانن.

ساڵی رابردوو لە نەرویجیش هاندەران دژایەتی خۆیان بۆ ڤار راگەیاند، زیاتر لە 70 گروپ و دەستەی هاندەرانی تۆپی پێ لەو وڵاتە دژایەتی ڤاریان دەکرد.

Image may contain Nstor Pitana Plant Grass Human Person Field and Lawn

سیستەمی (ڤار – VAR) چییە؟

سیستەمی VAR کورتکراوەی یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆییە کە لە چەند حاڵەتێکی دیاریکراودا بڕیارەکانی ناوبژیوانی ناو یاریگا چێک دەکاتەوە، ساڵی 2010 بۆیەکەمجار لە هۆڵەندا ئەم بیرۆکەیە دروستبوو، دواتر وەرزی 2012/2013 بۆیەکەمجار بە شێوەیەکی نافەرمی سیستەمەکە لە یارییەکانی خولی نایابی هۆڵەندی جێبەجێکرا و ساڵی 2014 پڕۆژەکە پێشکەشی فیفا کرا بۆ ئەوەی بڕیاری لێبدات.

مۆندیالی یانەکانی 2016 بووە یەکەم پاڵەوانێتی فەرمی سیستەمی ڤاری لێ جێبەجێ بکرێت و خولی ئوستڕالیش بووە یەکەم خول لەسەر ئاستی جیهان ساڵی دواتر سیستەمی ڤار جێبەجێ بکات، دواتر لە ساڵی 2018 سیستەمی ڤار لە مۆندیال پەیڕەو کرا و یوێفاش بڕیاریدا بۆ وەرزی دواتر ڤار لە چامپیۆنزلیگ بەکار بهێنرێت.

سێ ساڵ لەمەوبەر لە راپەرسییەکدا لە بەریتانیا %78ـی هاندەران دژی ڤار دەنگیان دا و پێیانوابوو هیچ گۆڕانکارییەکی باشی لە هێنانە کایەی دادپەروەری لە یارییەکانی تۆپی پێ دروست نەکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button