ئه‌مریکاسعوودیەگرنگترین

راکیتیچ خاڵێکی لاوازی گەورەی لیۆ مێسی ئاشکرا دەکات

''لیۆ باشترین کاپتن نەبوو''

Yariga App

یاریگا –

ئیڤان راکیتیچ باس لە هۆکاری سەرنەکەوتنی لیۆنێل مێسی وەک کاپتن لە بارسێلۆنا دەخاتەڕوو.

یاریزانی کڕواتی، بۆ ماوەی شەش ساڵ (2014-2020) لە بارسێلۆنا یاری لەگەڵ مێسیدا کرد، لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئاشکرای دەکات؛ مێسی کاپتنێکی ناوازە نەبوو و نەیدەتوانی پێت بڵێت ‘پێویستە چی بکەیت’.

دوای چوونە دەرەوەی ئاندرێس ئینیێستا بۆ ژاپۆن، لە ساڵی 2018 تاوەکو 2021 نیشانی کاپتنی بە مێسی درا و لە ساڵی 2019 سەرکردایەتی یانە کاتالۆنییەکەی بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا کرد.

راکیتیچ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاس دەڵێت

مێسی باشترینی مێژووە، ئەگەر بیخاتە مێشکییەوە، دەتوانێت ببێتە باشترین بەرگریکاری چەپ لە جیهان. بەڵام هەندێ جار باشترین کاپتن نەبوو، چونکە پێی نەدەگووتی پێویستە چی بکەیت، چونکە خۆی یاریزانێکی ناوازە و جیاواز بوو.

مێسی لە ساڵی 2021 ریزەکانی بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد، ئێستاش کاپتنی ئینتەر مەیامییە. هەرچی راکیتیچە، گەڕایەوە سێڤییا و پاشان بە ئۆفەرێکی گرانبەهای شەبابی سعودی رازیبوو.

شەباب لە پلەی دەیەمی ریزبەندی خولی رۆشنی سعودیە دێت، شەوی رابردوو بە ئەنجامی 1-3 لە ئیتیحادی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button