ئیتاڵیاگرنگترین

گفتوگۆکانی یوڤی و یاریزانێکی ئەنجامی نەبوو، مانچێستەریش خۆی لێ مەڵاس داوە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس بیر لە فرۆشتنی یاریزانێکی کردووەتەوە دوای ئەوەی شکستیان هێنا لە قایلکردنی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

خانمە پیرەکە لە هەوڵدابوو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ وێستن مێکینی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان، بەڵام بێئاکام مایەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ئەم هاوینەی دێت یاریزانە ئەمریکیەکە بیفرۆشێت.

گازێتا ئەوەیشی ئاشکرا کردووە مانچێستەر یونایتد بەو یاریزانەوە بەستراوەتەوە.

مێکینی ئەزموونێکی کەمی لە پریمەرلیگ هەیە. زستانی 2023 بە خواستن نێردرایە یانەی لیدز یونایتد. لەو ماوەیەدا تەنها 20 یاری بۆ کردن لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان. لە دابەزینیان بۆ چامپیۆنشیپ، یاریزانە 25 ساڵانەکە گەڕایەوە بۆ یوڤی.

لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی، ناوەڕواستکارەکە حەوت گۆڵی دروستکردووە و هیچی تۆمار نەکردووە. لە چامپیۆنزلیگ خاوەنی دوو گۆڵ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button