عێراقکوردستانگرنگترین

بەهۆی یارییەکی خولی ئەستێرەکانی عێراق کێشە بۆ یاریی کۆتایی جامی کوردستان دروست دەبێت

یاریگا –

بەهۆی یارییەکی خولی ئەستێرەکانی عێراق کێشە بۆ یاریی کۆتایی جامی کوردستان دروست دەبێت و لەوانەیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ناچار بێت یاریگا یان کاتی یارییەکە بگۆڕێت.

دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا یاریی کۆتایی جامی کوردستان رۆژی دووشەممەی داهاتوو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ لە نێوان ئاکرێ و هەندرێن بکرێت، ئەمڕۆ لێژنەی پێشبڕکێکان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یاریی زاخۆی خستووەتە هەمان کات و رۆژی یاریی کۆتایی جامی کوردستان.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، زاخۆ لە گەڕی بیست و پێنجەمی خولەکە لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ رۆژی دووشەممە کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە میوانداریی مینا دەکات، کە لە هەمان کاتدا وابڕیارە یاریی کۆتایی جامی کوردستان لەو یاریگایە بکرێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا یارییەکە رۆژێک دوابخات و رۆژی سێشەممە لە هەمان کات لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button