یاریگا-
تەنیا دوو هەفتە ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی چامپیۆنشیپ، هێشتا کێبڕکێی گەیشتن بە پرێمەرلیگ بەردەوامە.
لەم بابەتەدا بە وردی تیشک دەخەینە سەر دۆخی یانەکان و ئەگەرەکانی گەیشتن بە پرێمەرلیگ.
- لێستەر سیتی
لە ئێستادا پێشەنگی خولەکەی گرتووە و نزیکترین یانەیە لە گەیشتن بە پرێمەرلیگ، یەک بردنەوەی دیکە لە دوو یاری داهاتوودا، بەفەرمی لێستەر دەگەڕێنێتەوە بۆ پرێمەرلیگ.
- رکابەری دووەم یانەی سەرکەتوو بۆ پرێمەرلیگ
رکابەرییەکە لەنێوان لیدز یونایتد و ئێپسویچ تاونە، لیدز یونایتد 90 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەمە بەڵام تەنیا دوو یاری ماوە، پێویستە هەردوو یاری داهاتوو بباتەوە و چاوەڕوانی کەوتنی ئیپسویچ تاون یاخود لێستەر بکات.
هەرچی یانەی ئپسویچ تاونە بلیتی گەیشتن بە پرێمەرلیگ لەدەستی خۆیدایە، ئێستا 89 خاڵی هەیە و سێ یاری دیکەی ماوە. بە بردنەوەی سێ یاری داهاتوو، راستەوخۆ دەگاتە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو.
- رکابەری گەیشتن بە پلەی ئۆفس ( ئەنجامدانی یاری یەکلاکەرەوە بۆ گەیشتن بە پرێمەرلیگ )
هەرسێ یانەی ساوسامپتن و وێست برۆمیچ و نۆرویچ سیتی دەچنە پلەی ئۆفسەوە ( سێیەمی ریزبەندیش لەگەڵیاندا )
لە پلەی ئۆفس دوو یاری ئەنجامدەدرێت ( سێیەمی ریزبەندی بەرامبەر شەشەمی ریزبەندی ، یاری دووەمیش لە نێوان چوارەم و پێنجەمی ریزبەندی دەکرێت )
براوەی هەردوو یارییەکە لە یاری کۆتاییدا لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، براوەی ئەو یارییە دەگاتە پرێمەرلیگ.