عێراقکوردستانگرنگترین

دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک یاریزانەکانی سزادا

یاریگا –

لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یانەی دهۆک لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی نەفتی ناوەڕاست بوویەوە و یاریەکەش بە یەکسان بوون کۆتایی هات.

دوای ئەوەی بۆ دووەم یاری لە سەر یەکتر لە نێو یاریگای خۆیان نەیانتوانی سەرکەوتن تۆمار بکەن، ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک کووبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا و تیایدا بڕیاریاندا سزای سەرجەم یاریزانەکان بدەن، یانەی دهۆک لە گەڕەکانی 22 و 23 لە نێو یاریگای خۆی بەرامبەر هەریەک لە یانەکانی کەرخ و نەفتی ناوەڕاست تووشی یەکسان بوون هات و هەر دوو یاریش بە هۆی سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بەبێ هاندەر بەڕێوە چوو، بە هۆی ئەم ئەنجامە خراپانەش دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بڕیاریدا بە لێبڕینی 15٪ لە مووچەی سەرجەم یاریزانەکانی.

کارگێڕی یانەی دهۆک ئەوەشیان دووپات کردەوە کەوا بە لە بەر چاو گرتنی ئەنجامی یارییەکانی داهاتوو لە ئەگەری باشبوونی ئەنجامەکان ئەوا بڕیاری تر دەدرێت ئەم سزایەی نامێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button