
یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی سەرەكی و ناوبژیوانی ڤار دەربارەی رووداوێكی كلاسیكۆ بڵاو دەكاتەوە.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی لالیگا.
لە یارییەكەدا چەندین رووداوی مشتومڕاوی روویدا كە لە دوای یارییەكە رەخنە لە ئاستی ناوبژیوان گیرا.
🚨| Official: The RFEF have shared the audios of the conversation between referees and VAR regarding Lamine's disallowed goal:
– VAR: "We are looking for evidence, this angle is not useful. This other angle is not useful. This one is not useful…"
– Soto Grado: "No rush, it's… pic.twitter.com/AHxuvmARGC
— BarçaTimes (@BarcaTimes) April 22, 2024
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا گفتوگۆی ناوبژیوان سیزار گرادۆ و ناوبژیوانی ڤاری بڵاوكردەوە:
ناوبژیوان بۆ گوندۆگان: رەنگە گۆڵ بێت، ئێمە چاوەڕێی ڤار دەكەین، لێكۆڵینەوەی بۆ دەكەین.
ڤار: چاوەڕوان بە ئێمە بەردەوامین لە گەڕان بە دوای بەڵگەدا، ئەم گۆشەیە سوودی نیە، ئەمەش هەروا، ئەمەش هەروا، لە هیچ كام لە گۆشەكانەوە دیار نیە.
ناوبژیوان: ئێمە پەلەمان نیە، بڕیارێكی گرنگە.
ناوبژیوان: پەلە مەكەن، بڕیارێكی زۆر گرنگە، هەموو كامێراكان سەیر بكەنەوە.
ڤار: بە لێدانی گۆشە دەست پێدەكەینەوە، هێچ بەڵگەیەكمان نیە كە تۆپەكە چووبێتە ژوورەوە، بۆیە بە لێدانی گۆشە دەست پێبكەوە، لێدانی گۆشەیە.
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 81 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالێگای گرتووە و بە جیاوازی یازدە خاڵ لە پێش بارسێلۆنای دووەمەوەیە.