یاریگا –
ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی، دوای پێكانی یەكێك لە ئەستێرە سەرەكیەكانی یانەكەی گورزێكی كوشندەی بەركەوت.
كۆڵ پاڵمەر بەهۆی نەخۆشیەوە بەشداری لە راهێنانەكانی ئەمڕۆی چێڵسیدا نەكردووە.
وا بڕیارە سبەی سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یاری دواخراوەی هەفتەی 29ی پرێمەرلیگ.
ℹ️ Cole has been absent from training due to illness, while @BenChilwell and @Gusto_Malo are undergoing medical assessment ahead of Arsenal.
— Chelsea FC (@ChelseaFC) April 22, 2024
هەژماری فەرمی چێڵسی لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند، كۆڵ پاڵمەربەشداری كۆتا راهێنانەكانی پێش رووبەڕووبوونەوەی ئارسیناڵی نەكردووە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بەهۆی نەخۆشیەوە لاوە ئینگلیزیەكە بەشداری لە راهێنانەكانی بلووز نەكردووە، بەبێ ئاشكرا كردنی وردەكارییەكان.
ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و چێڵسیش بە 47 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا پاڵمەر بەشداری لە 28 یارییدا كردووە و توانیویەتی 20 گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.