فەڕەنسا

ڤالێنسیان و تولوز سێ خاڵی زێڕینیان دەستەبەر کرد

هەردوو یانەی ڤالێنسیان و تولوز هاوبەشی یانەی ئۆڵێمپیک لیۆن دەکەن لە پێشەنگایەتی خوولی فەڕەنسی ئەمەش لە دوای سەرکەوتنیان بەسەر هەردوو یانەی ئاجاکسیۆ و نانسی.

ڤالێنسیان یەکەم سەرکەوتنی لەسەر یاریگای خۆی تۆمار کرد لەم وەرزە کاتێک بە ئەنجامی ٣-٠ سەرکەوت بەسەر ئاجاکسیۆ لەسەر یاریگای دو هیناوت.

گۆڵەکان لە ڕێگەی یاریزانان مامادۆ ساماسا و لۆریس نێری و دێڤد ئۆبێرهاوسێر بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان کردەوە و بەس بوو بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەکە.

کەچی لە یارییەکی تردا یاریزان موسا سیسۆکۆ سێ خاڵی زێڕینی بەخشیە تولوز کاتێک تاکە گۆڵی یارییەکەی بەرامبەر یانەی نانسی تۆمار کرد.

لە یارییەکی تردا یانەی ڕێن سەرکەوت بەسەر یانەی باستیا بە ئەنجامی ٣-٢ و ئەستێرەی یارییەکە یان ئێم ڤێلا بوو کە سەرنجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی ڕاکێشاوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close