یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی هاشوهووشێکی گەورەی لە نێو هەوادارانی تایلەر سویفت، گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریکی دروستکردووە.
تایلەر سویفت، ئەلبوومێکی نوێی بە ناوی (زە تێرچەرد پۆیتس دیپارتمێنت – The Tortured Poets Department) بڵاویکردووەتەوە و چەندین ریکۆردی لە خزمەتگوزارییەکانی ستریمینگی وەک سپۆتیفای شکاندووە.
زۆربەی گۆرانییەکان گوزارشت لە پەیوەندیی پێشووی سویفتە لەگەڵ جۆ ئاڵوین، ئەکتەری بەریتانی، کە دوای شەش ساڵ لە پەیوەندی، بەم دواییە جیابوونەوە.
It’s a 2am surprise: The Tortured Poets Department is a secret DOUBLE album. ✌️ I’d written so much tortured poetry in the past 2 years and wanted to share it all with you, so here’s the second installment of TTPD: The Anthology. 15 extra songs. And now the story isn’t mine… pic.twitter.com/y8pyDK8VTd
— Taylor Swift (@taylorswift13) April 19, 2024
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، چەند گۆرانییەکی سوفت، تایبەت بە ئاڵوین گووتراوە، ئەمەش دوای جیابوونەوەیان لە ئەپریل/نیسانی ساڵی رابردوودا.
بەڵام ئەمە چ پەیوەندی بە لیۆنێل مێسییەوە هەیە؟
لیۆ مێسی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەلبوومەکەی تایلەر سویفت، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەنفۆڵۆی ئەکتەرە بەریتانییەکەی کردووە و ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لەنێو هەوادارانی سویفت دروستکردووە.
بەشێکی زۆری هەواداران لە پلاتفۆڕمی ئێکس ستایشی هەڵوێستی مێسی دەکەن کە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ دەرچوونی ئەلبوومەکە لێکی دەدەنەوە.