ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ریال مەدرید گاریس بەیل و پارەیەکی خەیاڵی دەداتە مانچێستەر سیتی

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی رەحیم ستێرلینگ پارەیەکی خەیاڵی بە مانچێستەر سیتی بدەن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردۆتەوە شاهانەکان ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەرەکەی مان سیتی، گاریس بەیل یاریزانی وێلزی یانەکەیان و بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە یانە ئینگلیزیەکە بکەن، بەڵام ئەو یانەیە ئەستەمە بەم پرۆژەیە رازی بێت، چونکە پێپ گواردیۆلا یاریزانە وێلزیەکەی ناوێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە سەرۆکی ریال مەدرید ماوەیەک پێش ئێستا گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە.

Back to top button