ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەكی تۆتنهام كۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام هۆتسپێررزی ئینگلیزی گورزێكی كوشندەی بەركەوت، بەهۆی ئەوەی لە تواناكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی تا كۆتایی وەرز بێ بەش دەبێت.

بەهۆی پێكانەوە ئەم وەرزە بۆ ئینیۆما یودۆگی ئیتاڵی و بەرگریكاری یانەی تۆتنهام كۆتایی هات.

بەرگریكارە ئیتاڵییەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند، نەشتەرگەری بۆ كراوە، بەڵام هیچ وردەكاریەكی لە بارەی نەشتەرگەرییەكەوە ئاشكرا نەكردووە.

یودۆگی لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی: 

پێكانەكە زوو كۆتایی بە وەرزەكەم هێنا، ئەمەش سوپاسگوزاریم بۆ هەموو ئەو كەسانە كەم ناكاتەوە كە ئەمساڵ پشتگیرییان كردم.

هەروەها لای خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشكرایكرد; چاوەڕوان دەكرێت یودۆگی سێ مانگ لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە، بەوەش لە بەشداریكردنی لە یارییەكانی یۆرۆی داهاتوو بێ بەش دەبێت.

ئینیۆما یودۆگی لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكەی

لەم وەرزەدا بەرگریكارە ئیتاڵییەكە بەشداری لە 30 یاریدا كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button