ئینگلتەرا

دێلی ئالی: سۆن هێندە دەگریا نەیدەتوانی سەر بەرزبکاتەوە

دێلی ئالی بەرگری لە هیونگ مین سۆنی هاوڕێی دەکات پاش ئەوەی ئەندرێ گۆمێزی تووشی پێکانێکی سەخت کرد.

لە یاری دوێنێی نێوان تۆتنهام و ئێڤەرتۆن دا ، گۆمێز تووشی پێکانێکی ترسناک هات پاش لێدانێکی توند لەلایەن هیونگ مین سۆن ی کۆرییەوە. سەرەنجام گۆمێز توشی شکان هات لە پاژنەی پێیدا و سۆن یش بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

دێلی ئالی هاوتیمی سۆن بۆ سکای سپۆرت وتی “نامەوێت شتەکە زۆر گەورە بکرێت، تەنها دەمەوێت هیوای باشترین بۆ گۆمێز بخوازم. سۆن تێکشاوە و هەمیشە دەگری. هەڵەی ئەوە نەبوو رووداوەکە. ئەو یەکێکە لە میهرەبانترین کەسەکان بینیبێتم، هێندە دەگری کە ناتوانێت سەر بەرزبکاتەوە.  شێوازی پێکانەکەی قورس بوو بۆ بینین بەڵام دەبێت پیشەگەرانە مامەڵە بکەین”.

وابڕیارە بەمزووانە نەشتەرگەری بۆ گۆمێز ئەنجام بدرێت و ئەم وەرزەش بۆ ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە کۆتایی هاتبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button