یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری مانچێستەر سیتی و ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری چێڵسی بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:15 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی و چێڵسی لە یاریگای وێمبڵی لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا رووبەرووی یەك ببنەوە.
بۆ ئەو یارییە پۆچێتینۆ لە تواناكانی هەریەك لە سانچێز، كۆلویل ، ریس جەیمس ، ئێنكونكو و لاڤیا بێ بەش دەبێت.
See you tomorrow, Wembley! 👊 pic.twitter.com/oGis5fFVuc
— Manchester City (@ManCity) April 19, 2024
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی:
گۆڵپارێز: پیترۆڤیچ
هێڵی بەرگری: گۆستۆ، دیساسی، چالۆبا، كۆكۆریا
هێڵی ناوەند: كایسیدۆ ، ئینزۆ، پاڵمەر، گالاگێر، مادویكێ
هێڵی هێرشبردن: جاكسن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:
گۆڵپارێز: ئێدەرسن
هێڵی بەرگری: وۆلكەر ، دیاز ، جۆن ستۆنز ، ڤاردیۆڵ
هێڵی ناوەند: رۆدری، بێرناردۆ، كێڤن دی برۆین
هێڵی هێرشبردن: فۆدن، ئالڤارێز، جاك گرێلیش
لە یارییەكەی دیكەی قۆناخی پێش كۆتایی مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی كۆڤێنتری سیتی دەبێتەوە.