چامپیۆنزلیگگرنگترین

هالاند لەسەر ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، دوای نزیکەی 24 کاتژمێر پەیامێکی بڵاو کردەوە لەسەر دەرکرانیان لە چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی ڕیاڵ مەدرید.

شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی لە یاریگای ئیتیحاد یاریی گەڕانەوەیان 1-1 کۆتایی هات و گەیشتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، مانچێستەر سیتی چانس یاوەری نەبوو، وەک پاڵەوانی وەشانی ڕابردوو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.

هالاند کە هاوشێوەی یاریی چوون ئاستی خۆی پێشکەش نەکرد، نووسیویەتی

زەحمەتە بەم شێوەیە لە چامپیۆنزلیگ دەرچیت بەڵام لەمە زیاتر چی هەبێت بتوانم شانازی بەم تیمەوە بکەم. تا ئەوپەڕی خۆمان ماندوو کرد و تا کۆتایی جەنگمان کرد لە پێناویدا. هێشتا ئامانجی ترمان هەیە بەدەستی بهێنین، ئەوەش ئەم کۆتایی هەفتە دەستپێدەکات. بۆیە با ئەنجامی بدەین. وەک هەمیشە سوپاس بۆ پاڵپشتیتان.

شەممەی داهاتوو سیتیزنس لە پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبڵی.

پێشەنگی پریمەرلیگن و پێنجشەممەیش دەبنە میوانی برایتنی سەرسەخت لە هەفتەی 33ی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button