بێلینگهام:یارییه‌كه به‌هۆی عه‌قلییه‌تی ئانچێلۆتی یه‌كلابووه‌وه
یاریگا –
جود بێلینگهام ده‌ڵێت: هه‌موو تیپه‌كان به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی ده‌رووخێن، به‌ڵام ئێمه ریال مه‌دریدین.
بێلینگهام لە لێدوانەکانیدا بۆ تۆڕی TNT گوتی: ئێستا زۆر پێشکەوتووین، پێشتر بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاریم کردووە بردنه‌وه‌یان تۆماركردووه و له‌كۆتایی یارییه‌كه خەریک بوو بمرم.
ئاماژەی بەوەشکرد، یاریكردن به‌رامبه‌ر سیتی زۆر قورسە، بەردەوام تۆپەکە دەجوڵێنن و دەتجوڵێنن، زۆربەی تیپەکان به‌رامبه‌ریان دەڕووخێن، بەڵام ئێمە ڕیاڵ مەدریدین بەڕاستی بە باشی ئه‌وانمان وه‌ستاند.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، گەورەترین هێزی ئێمە کارلۆ ئانچیلۆتییە، کە رێگەیەک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی زۆرێک لە یاریزانەکان بتوانن بە ئازادی یاری بکەن، ئێمە بە شێوەیەکی داهێنەرانە یاری دەکەین، ئەو پیاوێکە ئارامی و متمانەت پێدەبەخشێت.
لە کۆتاییدا گوتی، ئەگەر بتەوێت بۆ تیپێکی وەک ریاڵ مەدرید یاری بکەیت، دەبێت وەک بەرپرسیارێتی سەیری بکەیت نەک وەک فشار، یارییەکە بەهۆی عەقڵیەتییەوە یەکلایی بووەوە، چ شتێکی جوانەبوو کە براکەم لێرەبوو، یەکەمجارە من ببینێت کە یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید بکەم.