جامی کۆنیفا 2024کوردستان

جامی کۆنیفا دوا دەخرێت؟

بڕیار بوو ئەم هاوینە جامی کۆنیفا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی گشتی هەڵبژاردە بەشداربووەکان بە هۆی هەندێ بارودۆخەوە ڕەنگە دوابخرێت.

چوارشەممە 17 \ 4 \ 2024 بە ئامادەبوونی بەڕێز سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە هەرێمی کوردستان و بەڕێزان تاڕق عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و سیروان نەجمەدین سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گشتی بە شێوەی ئۆنڵاین لەگەڵ سەرۆکی کۆنیفا و نوێنەری سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربووەکانی جامی کۆنیفا بەڕێوە چوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکان و ئامادەکاریەکانی هەرێمی کوردستان کرا بۆ میوانداریکردنی جامی کۆنیفای 2024، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وەک رێکخەری پاڵەوانیەتیەکە ئامادەیی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی نیشاندا بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیەتیەکە ، بەڵام بە هۆی ئامادەنەبوونی بەشێکی زۆر لە هەڵبژاردەکان کە ناتوانن بە هۆکاری بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە لە ئێستادا گەشتی هەرێمی کوردستان بکەن لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری کۆتایی لە سەر بەڕێوەچوونی جامی کۆنیفا لە هەرێمی کوردستان لەم هاوینەدا دەدرێت یاخود دوا دەخرێت بۆ کاتێکی تر .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button