کوردستان

دوایین ئامارەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان

خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2023_2024 کۆتایی هات کە تیایدا یانەی ئاکرێ بووە پاڵەوان و هەر دوو یانەی سۆران و دهۆکیش دابەزین بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان.

ئامارەکان دەرخەرن  کە ئەمساڵ وەرزێکی پڕ رکابەری بوو لە خولی نایابی کوردستان، لە کۆی 240 یاری لە خولەکەدا 505 گۆڵ تۆمار کراوە دەکاتە ڕێژەی دوو گۆڵ زیاتر لە هەر یاریەک و یانەی پێشمەرگەی هەولێر زۆرترین گۆڵی تۆمار کردووە کە 46 گۆڵە و یانەی سۆرانیش زۆرترین گۆڵی لێ تۆمار کرا کە 48 گۆڵ بوو، هەریەک لە یانەکانی ئاکرێ و پێشمەرگەی هەولێر زۆر ترین سەرکەوتنیان لە خولەکە بە دەستهێناوە کە 13 سەرکەوتنە و دوای ئەوانیش یانەی شێروانە دێت کە 12 سەرکەوتنی تۆمار کردووە و یانەی چوارقوڕنەش کەمترین سەرکەوتنی هەبووە کە تەنیا 7 سەرکەوتن بووە.

یانەی زاخۆ کەمترین گۆڵی لە خولەکە تۆمار کردووە کە تەنیا 22 گۆڵە و کەمترین گۆڵیشی لە سەر تۆمار کراوە کە 21 گۆڵە، یانەی چوارقوڕنە زۆر ترین یەکسان بوونی هەیە کە 17 یەکسان بوونە، یانەی سۆرانیش بە 16 شکست زۆر ترین شکستی هەبووە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان.

لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان 11 یانە ڕاهێنەریان گۆڕی و تەنیا یانەکانی پێشمەرگەی هەولێر و ڕانیە و سیروانی نوێ و دەربەندیخان و شەقڵاوە ڕاهێنەرەکانیان نەگۆڕی، یانەی چوارقوڕنە بە 4 ڕاهێنەر زۆرترین ڕاهێنەری گۆڕی لە خولەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button