ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

چاڤی: ئەمشەو شەڕێکی گەورەی تۆپی پێیە

راهێنەری بارسا چاوی لە پاڵپشتی هاندەرانە

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانانی بۆ جەنگی پاریس سانجێرمان ئامادەن.

لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، بارسا لە پارک دۆ پرێنس، بە ئەنجامی 2-3 لە پاریسی بردەوە. چاڤی پێی وایە تیمەکەی دەبێ بە تەواوی ئامادەبن، چونکە پاریس تیمێکی ئاسان نییە.

یارییەکە شەڕێکی گەورەی تۆپی پێ دەبێت. بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین تۆپ لای یاریزانانی پاریس نەبێت. هیوادارم لە باشترین ئاستی خۆماندا بین، چونکە پاریس تیمێکی ئاسان نابێت و بۆ بردنەوە دێنە ئێرە.

بارسێلۆنا چوار ساڵە نەیتوانیوە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ ببڕێت، کەتیبەکەی چاڤی شەش یارییە لە چامپیۆنزلیگ نەدۆڕاوە.

دڵخۆشم گەیشتووینەتە ئەم قۆناخە و شانازی دەکەم. ئەم ئەو ساتەیە کە تیایدا دڵخۆشم. دەبێ کۆنتڕۆڵی هەستەکانمان بکەین. یارییەکە زۆر هەستیارە. دەبێ کۆنتڕۆڵی تۆپ بکەین و باشترین لایەنی کەسایەتیی خۆمان پیشان بدەین.

چاڤی داواییەکی تایبەت لە هاندەران دەکات

دەبێ هاندەران دەنگیان زۆر بەرز بێت و کاریگەری لەسەر پاریس دروست بکەن، هیچ گومان لەوەدا نییە کە هەروا دەبن. دەبێ تیمێک بین تاوەکو سەربکەوین.

بارسا سێ مانگە نەدۆڕاوە، دوا دۆڕانی یانە کاتالۆنییەکە لە ناوەڕاستی یەنایەر/کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە بەرامبەر ڤیاڕیال بوو (3-5).

بابەتی زیاتر

Back to top button