ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا و لویس ئێنریكێی ئیسپانی و راهێنەری پاریس سانجێرمان بۆ یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە یاریگای پارك دۆ پرێنس بارسێلۆنا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە.

بۆ ئەو یارییە چاڤی لە تواناكانی هەریەك لە كریستێنسن، رۆبێرتۆ، گاڤی و باڵدی بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: كۆندی ، ئاراوخۆ ، كوبارسی ، كانسێلۆ

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، گوندۆگان ،پێدری

هێڵی هێرشبردن: یامال ، لیڤاندۆڤسكی ،رافینیا

 

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سانجێرمان:

گۆڵپارێز: دۆناروما

هێڵی بەرگری: مێندێس ، دانێلۆ، ماركینیۆس، حەكیمی

هێڵی ناوەند: فابیان رویز ، ڤیتینیا، زایر ئێمری

هێڵی هێرشبردن: دێمبێلی، ئێمباپێ، باركۆلا

بابەتی زیاتر

Back to top button