نوێترین ریزبەندی کێبڕکێی پێڵاوی ئاڵتوونیی
خولەکانی ئەورووپا لە کۆتا هەفتەکانی وەرزی ئەمساڵ نزیک دەبنەوە و هارین کەین بێ رکابەر لە ریزبەندی یەکەمی کێبڕکێی پێڵاوی ئاڵتوونی دایە.
خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی بۆ ئەو یاریزانانەیە کە زۆرترین خاڵ کۆدەکەنەوە بەپێی ژمارەی گۆڵ و خولەکانیان. یاریزانانی خولە کەمتر بەهێزەکان خاڵی کەمتر و خولە سەرەکییەکان خاڵی زیاتریان پێدەدرێت بۆ هەر گۆڵێک.
هاری کەین بە 32 گۆڵ لە بۆندزلیگا خاوەنی 64 خاڵە و بێ رکابەر لە پلەی یەکەم دایە.
تەواوی ریزبەندییەکە تاوەکو 4/15 بەم جۆرەیە
2- سێرهۆ گیراسی – شتوتگارت 25 گۆڵ – 50 خاڵ
3- کیلیان ئێمباپێ – پاریس – 24 گۆڵ – 48 خاڵ
4- لاوتارتۆ مارتینێز – ئینتەر – 23 گۆڵ – 46 خاڵ
5- لویس ئۆپێندا – لایپزیگ – 22 گۆڵ – 44 خاڵ
6- ئێرلینگ هالاند – مان سیتی 20 گۆڵ – 40 خاڵ
پارساڵ هالاند خەڵاتەکەی بردەوە بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ و بەر لەویش رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی براوەی دوو وەرزی دوای یەک بوو.