📽️ | باوەشی کچە هاندەرێک کێشەیەکی گەورە بۆ گۆڵپارێزێکی ئێران دروستدەکات
لیژنەی تەمبێکاری یاریزانەکەی بانگ کردووە
یاریگا –
هاندەرێکی ئێرانی کێشەیەکی گەورە بۆ حوسێن حوسێنی، گۆڵپارێزی ئیستیقلال دروست دەکات.
شەوی هەینی رابردوو، ئیستیقلال لە یارییەکانی گەڕی 23ی خولی ئێرانی میوانداری ئالێمنیۆ ئاراکی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 1-0 بردەوە.
دوای تەواوبوونی یارییەکە، کچە هاندەرێک چووە سەر چیمەنی یاریگا و باوەشی بە حوسێن حوسێنیدا کرد و ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ گۆڵپارێزەکە دروستکردووە.
پس از این که سیدحسین حسینی، کاپیتان استقلال، یک جیمیجامپ زن را در پایان بازی آلومینیوم-استقلال در آغوش گرفت، یکی از پلیسهای حاضر در ورزشگاه اراک به او حمله کرد که این حرکت او با حمایت سایر نیروهای پلیس و تلاش اعضای تیم استقلال برای جدا کردن او از دروازهبان تیمشان همراه شد.… pic.twitter.com/OwaXmHr9vL
— ایران اینترنشنال ورزشی (@iranintlsport) April 12, 2024
پۆلیس خێرا کچە هاندەرەکە دەگرن و دووری دەخەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی تووڕەبوونی هاندەران و فیکەی ناڕەزایەتییان لێدا.
کەناڵی ئیران ئینتەرناشناڵ روونیکردووەتەوە، ئانسیە خەزالی، جێگری سەرۆکی ئێران بۆ کاروباری ئافرەتان و خێزان داوای لە وەزیری وەرزش کردووە، بە گوێرەی رێنماییەکانی ئامادەبوونی هاندەرانی ئافرەت لە یاریگا، مامەڵە لەگەڵ رووداوەکەدا بکرێت.
یەکێتیی تۆپی پێی ئێران، گۆڵپارێزی ئیستیقلالی بانگی لیژنەی تەمبێکاری کرد و لیژنەکە پێی وایە ”کاری گۆڵپارێز پیشەییانە نەبوو و ئەرکە یاساییەکانی یاریزانی پێشێلکردووە”.