ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هاری كه‌ین دۆخی منداڵه‌كانی دوای رووداوه‌ ترسناكه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات

یاریگا –

هاری کەینی ئینگلیزی، ئەستێرەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، كاتێك له‌ له‌نده‌ن بوو  هەواڵێکی ترسناکی پێگەیشت سەبارەت بە به‌رووداوێكی  هاتووچۆ کە سێ منداڵەکەی تێدابوون.

له‌ رووداوێكی هاتووچۆ كه‌ لە ناوچەیەکی نزیک شاری میونشن روویدا کە منداڵەکانی که‌ین لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدسدا بوون و لە رێگەی خێرا خۆیان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری رینۆدا کێشاوە، دواتریش ڕێنۆكه‌ بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی لاندرۆڤەردا كه‌وتووه‌، له‌م رووداوه‌ نۆ كه‌س بریندار ده‌بێت، به‌ڵام هیچ زیانێکی گەورەیان بەرنەکەوتووە سه‌رجه‌میان برینه‌كانیان سووك بووه‌.

دانیال باک، سەرۆکی بەشی فریاگوزاری ناوچەکە رایگەیاند، سێ منداڵەکەی کەین بە ناوەکانی لویس (3 ساڵ)، ڤیڤیان (5 ساڵ) و ئایڤی (7 ساڵ)، باشن، تەنها بۆ پشکنینی رۆتینی، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، ئۆتۆمبێلەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، هەروەها چه‌ند كه‌سێك لە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان برینداربوون، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە هیچ كه‌سێك تووشی برینێکی سەخت نەبووە، برینه‌كانیان سووکن، وەک ئازاری مل پشت و سه‌ر بووه‌.

هاری كه‌ین له‌ باره‌ی ته‌ندورستی منداڵه‌كانی رایگه‌یاند، دۆخیان باشه‌ و هیچ گرفتیكیان نیه‌، ته‌نها بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ دۆخیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون، هیچ گرفتێكیان نیه‌ و سه‌لامه‌تن.

هاوسەری هاری کەین و منداڵە بچووکەکەیان هێنری لە کاتی رووداوەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا نەبوون، شوفێره‌كه‌یان گه‌شتی به‌ منداڵه‌كان كردووه‌، هاوژینه‌كه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ بووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button