تێنسگرنگترین

نادال بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت

بەشداری لە پاڵەوانیەتی مۆنتی کارلۆ ناکات

Yariga App

یاریگا –

رافایێل نادال، ئەستێرەی تۆپی تێنسی سەر زەوی لە پاڵەوانیەتی ماستەرزی مۆنتی کارلۆ کشایەوە.

نادال بەهۆی پێکان بەشداری لە پاڵەوانیەتی بریسبەین نەکرد، یاریزانی تەمەن 37 ساڵان لە پلاتفۆڕمی ئێکس کشانەوەی لە پاڵەوانیەتی ماستەرزی مۆنتی کارلۆ راگەیاند و دووپاتیکردەوە، لەڕووی جەستییەوە ئامادەنییە.

پاڵەوانیەتی مۆنتی کارلۆ

نادالی خاوەنی 11 نازناوی مۆنتی کارلۆ لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی

ساتەکان بۆ من زۆر قورسن، بەداخەوە دەمەوێت پێتان بڵێم، ناتوانم بەشداری لە مۆنتی کارلۆ بکەم. جەستەم رێگەم پێنادات. هەرچەندە زۆر خۆم ماندوو دەکەم و بەگوێرەی پلانەکان مەشق دەکەم تاوەکو دەست بە بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتییەکان بکەمەوە، چونکە بەلای منەوە زۆر گرنگە، بەڵام ئەوەی راستییە ئێستا ناتوانم یاری بکەم.

نادال زۆر نیگەرانە و لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا دەڵێت

نازانم چەندە قورسە بەشداری لەم جۆرە پاڵەوانیەتییانەدا نەکەم. تاکە شت کە ئێستا بتوانم بیکەم، رازیبوونە بە دۆخەکە و هەوڵدانە بۆ داهاتوو.

نادال دەیەوێت بەشداری لە پاڵەوانیەتی بارسێلۆنادا بکات و ئەمەش دەبێتە دووەم بەشداری ئەمساڵەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button