ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

سیمیۆنی پێشبینی سەختییەکی زۆر دەکات

''دەبێ سوود لە بۆشاییەکان وەربگرین''

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید پێشبینی ساتی سەخت لە سیگنال ئیدونا پارک دەکات.

سەرەڕای سەرکەوتنی تیمەکەی بە ئەنجامی 2-1 لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند، کەچی سیمیۆنی پێشبینی یارییەکی سەخت لە یاریگای زەردەواڵەکان دەکات.

دوای حەوت ساڵ، ئاتلێتی جارێکی دیکە نزیکە لە گەشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ.

هەریەکە لە رۆدریگۆ دی پاوڵ و ساموێڵ لینۆ دوو گۆڵەکەی ئاتلێتییان کرد و سێباستیان هالەر، تاکە گۆڵی دۆرتموندی کرد و جولیان براند، لە دوا ساتی یارییەکە، هەلێکی مەترسیداری یەکسانبوونەوەی ئەنجامەکەی لەدەستدا.

سیمیۆنی لەبارەی یاری گەڕانەوە دەڵێت

بە فشارێکی باش، توانیمان تۆپ بدزین، لە گێمی یەکەم تیمی بەرامبەرمان ناچار کرد یاری نەکات و گۆڵ بکەین. ئێستا دەزانین دەچینە یاریگایەک و ئامادەین تاوەکو سەختی زۆر ببینین. دەزانین ژمارەیەکی زۆر هاندەر ئامادەی یارییەکە دەبن و ئەوان هێرش دەکەن. دەبێ سوود لە بۆشاییەکان وەربگرین. بەڕاستی ئاسان نییە ئەم جۆرە یاریانە ببەیتەوە، بۆیە دڵخۆشم بەم بردنەوەیە.

بەر لە یاری گەڕانەوە، ئاتلێتیکۆ شەممە رووبەڕووی جیڕۆنا دەبێتەوە و 16ی مانگ لە سیگنال ئیدونا پارک دەبێتە میوانی دۆرتموند.

بابەتی زیاتر

Back to top button