یانەیەكی توركی لوكا مۆدریچی دەوێت
یاریگا –
موراد ئۆزكایا، سەرۆكی یانەی ئەیوب سپۆری توركی دووپاتیكردەوە كە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ لوكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی واژۆ بكەن.
گرێبەستەكەی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت.
ئەیوب سپۆر بە راهێنەرایەتیكردنی ئاردا توران و بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی پلە یەكی توركیای گرتووە و لە گەیشتن بە سوپەرلیگی توركیا نزیكن.
ما هذا يا لوكا ‼️
⚽️🔥 تسديدة لا تصد ولا ترد من لوكا مودريتش افتتح بها التسجيل لريال مدريد#الدوري_الاسباني | #ريال_مدريد_اشبيليه #LaLiga pic.twitter.com/3xBVHedZrq
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) February 25, 2024
ئۆزكایا لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی ئاس بڵاویكردووەتەوە، گوتی:
گرنگ نییە تەمەنی 37,38 یان 40 ساڵ بێت، بە دڵنییایەوە دەمەوێت رۆژێك لوكا مۆدریچ بۆ ئەیبو سپۆر بگوازمەوە.
رۆژنامە ئیسپانیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، یانە توركیەكە بە شێوەیەكی جدی هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستكارە كرواتیەكە دەدات و بە وردی چاودێری بارودۆخی دەكات.
مۆدریچ لەم وەرزەدا لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری لە 35 یاری كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.