چامپیۆنزلیگگرنگترین

یوێفا نرخی بلیتی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی دیاری کرد

گرانترین شوێن نرخەکەی خەیاڵیە

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ نرخی بلیتەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەی یاریگای وێمبڵی دیاری کرد و، گرانترین شوێنیش نرخەکەی خەیاڵییە.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی یوێفا، نرخی بلیت بۆ یانەکانی بەشدار لە فیناڵەکە، لە 60 پاوەندەوە بەردەستە. داواکردن بۆ کڕینی بلیتەکان تا ١٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

نرخەکان بە گوێرەی شوێنەکان دەگۆڕێت و پلەبەندی بۆ کراوە، بەم شێوەیە:

چینی یەکەم: 610 پاوەند

چینی دووەم: 430 پاوەند

چینی سێیەم: 160 پاوەند

سەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت: 60 پاوەند

پێگەی ئاسان ڕێگە بە ڕووی یاریگاکە (زۆر جار تەرخانکراو بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت): 60 پاوەند

شوێنی شاهانە: 2,900 پاوەند

یاریی کۆتایی لە یەکی حوزەیران/یۆنیۆی 2024 بەڕێوە دەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button