عێراقکوردستان

ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتی یاریەکەی هەولێر و نەفت بەڕێوەدەبات

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 9:30 لە یاریگای مەدینە لە شاری بەغداد هەر دوو یانەی نەفت و یانەی هەولێر ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی حەیدەر عەبولئەمیر، لە قۆناغی 16ـی جامی عێڕاق ئەمشەو یانەی هەولێر بە ڕاهێنەرایەتی عەبدولقادر حوسێن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی نەفت یاری دەکات، موهەند قاسم ناوبژیوانی نێوەدەڵەتی کە تاوەکو ئێستا چەندین یاری بەهێزی لە سەر ئاستی هەڵبژاردەکانی ئاسیا و یانەکانی ئاسیا بەڕێوە بردووە  ئەمشەو ناوبژیوانیەتی  لە نێوان هەر دوو یانەدا دەکات و  ناوبژیوان واسق محەمەدیش لە ژووری ڤاڕ دەبێت لە یاریەکەدا.

لە ئەگەری براوەی یاریەکەی ئەمشەو بەرامبەر نەفت، یانەی هەولێر لە یاری پێش کۆتایی بەرامبەر براوەی یاری نێوان مینا و شوڕتە یاری دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button