ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی

یاری كۆتایی پێشوەخت...

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بۆ ئەو یارییە ئانچێلۆتی لە تواناكانی هەریەك لە دەیڤد ئالابا و تیبۆ كۆرتوا بێ بەش دەبێت.

لە بەرامبەردا پێپ گواردیۆلا بە بێ كایڵ وۆڵكەر و ئاكێ رووبەڕووی مەدرید دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: لونین

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، رودیگەر ، چوامینی ، مێندی

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كاماڤینگا ، كروس ، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێز: ئێدەرسن

هێڵی بەرگری: ئاكانجی، دیاز، ستۆنز، ریكۆ لویس

هێڵی ناوەند: دی برۆین، رۆدری، بێرناردۆ

هێڵی هێرشبردن: گرێلیش، هالاند، فۆدین

لە قۆناخی شازدەدا ریال مەدرید بە بردنەوە لە لایپزیگ و مانچێستەر سیتیش بە بردنەوە لە كۆپێنهاگن خۆیان گەیاندە ئەم قۆناخە.

بابەتی زیاتر

Back to top button