ئەڵتراسی پاریس بەیاننامەیەكی توند دژی بارسێلۆنا بڵاو دەكەنەوە
یاریگا –
ئەڵتراسەكانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بەیاننامەیەكی توند پێش یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا بڵاو دەكەنەوە.
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارك دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
چەند رۆژێك پێش یارییەكە ئەڵتراسەكانی پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا هەڕەشە لە یانە كەتەلۆنییەكە دەكەن. هەروەها داوا لە هاندەرانی یانەكەیان دەكەن ژمارەیەكی زۆر لە یاریگا ئامادە بن.
🚨 OFICIAL | Comunicado de los ultras del @PSG_inside
😳 “Ese despreciable @FCBarcelona, tantas veces favorecido por los árbitros, debe sentirse en territorio más que hostil”
😅 “Es nuestro deber hacer una fortaleza aterradora”
🤷🏻♂️ “Hagámolos temblar”
📻 #PartidazoCOPE pic.twitter.com/rpBOmFh44c
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) April 7, 2024
لە بەیاننامەكەی ئەڵتراسەكانی پاریسدا هاتووە:
رۆژی چوارشەممە یانەكەمان رووبەرووبووی بارسێلۆنا دەبێتەوە، بۆ ئێمە یارییەكە دوای یاری بەرامبەر كلیرمۆن دەستێپێكرد، ئێمە رۆڵێكی گرنگمان دەبێت و داوای پڕكردنی تەواوی یاریگاكە دەكەین.
با وەك یەك كەس بین و هانی تیمەكەمان بدەین، زوو بچینە یاریگا و وا لە ركابەرەكانمان بكەین لە كاتی رۆیشتن بۆ نێو یاریگا بلەرزن.
یانەی بارسێلۆنای نەفرەتلێكراو، كە زۆر جار لەلایەن ناوبژیوانانەوە هاوكاری دەكرێت، پێوویستە هەست بە زیاتر بكات وەك لەوەی بەرامبەر ركابەرە ئاساییەكانی هەستی پێدەكات.
ئەركی ئێمەیە یاریگای پارك دۆ پرێنس بكەینە قەڵاییەكی مەترسیدار بۆ ركابەرەكەمان، دەبێت لە نێو یاریگادا هەست بە گەورەیی بكەین.
لە قۆناخی 32دا پاریس سانجێرمان بە بردنەوەیان لە ریال سۆسێداد و بارسێلۆناش بە بردنەوە لە ناپۆلی خۆیان گەیاندە ئەم قۆناخە.