کوردستان

تا ئێستا هیچ یانەیەک بە فەرمی لە خولی نایابی کوردستان دانەبەزیوە

تەنها دوو گەڕ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2023_2024 تا ئێستا هیچ یانەیەک بە فەرمی دانەبەزیوە بە یانەی سۆرانیشەوە.

هاوکێشەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان ئاڵۆزە و بە جۆرێک پێش تەواو بوونی دوو گەڕ لە خولەکە 10 یانە کێبڕکێی مانەوە دەکەن لە خولەکە، خاوەن پلەی حەفتەم کە یانەی دەربەندیخانە تا کۆتا یانە کە یانەی سۆرانە لە کێبڕکێی دابەزیندان بەڵام هەر یانە و بە گوێرەی بارودۆخی خۆی، تا ئێستا یانەی سۆران زۆرترین گۆڵیشی لێکراوە کە 43 گۆڵە ئەگەر ئەنجامەکانی یانەکانی پێشووی خۆی لە بەرژەوەندیان بێت و خۆشیان لە دوو یاری داهاتوو سەرکەوتن تۆمار بکەن ئەوا ئەگەری مانەوەیان زۆر زیاد دەبێت بە پێی ئەوەی دوا یاریشی لەگەڵ یانەی شەقڵاوەی ڕکابەری دەبێت لە یاریگای شەقڵاوە کە یاریەکە بەپێی بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەبێ هاندەر ئەنجامدەدرێت و ئەمەش لە بەرژەوەندی یانەی سۆرانە ئەگەر دواگەڕ هیوای بمێنێت، یانەی ئاڕاڕاتیش کە لە ڕیزبەندی پازدەم دێت بە 32 خاڵ  ئەگەرچی بەرامبەر یانەی ئاکرێ یاری دەکات لەم گەڕەدا بەڵام بەشکستیش لەم یاریە یانەکە هیوای مانەوە لە دەست نادات،

یانەی ئاکرێ لە ئەگەری سەرکەوتنیان لە گەڕی 29 بەرامبەر یانەی ئاڕاڕات ئەوا بە فەرمی بۆ یەکەمجار لە مێژوو دەبنە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان، ئاکرێ 48 خاڵی هەیە و یانەی پێشمەرگەی هەولێریش 45 خاڵی هەیە بەڵام یاری نێوان هەر دوو یانە لە بەرژەوەندی یانەی ئاکرێ یە کە توانیبوی لە هەردوو یاریدا سەرکەوتن تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button