چامپیۆنزلیگ

ناوبژیوانی یارییەکەی ریال مەدرید و مان سیتی بە دڵی مەدریدییەکانە

ناوبژیوانی یارییە ئاگرینەکەی نێوان ریاڵ مەدرید و مانچێستەر سیتی لە بێرنابیۆ راگەیەندرا، ناوبژیوانەکە بەدڵی مەدریدییەکانە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاند، فرانسوا لێتیکسیێری فەڕەنسی ناوبژیوانی یاریی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی دەبێت. ئەو ناوبژیوانە فڕەنسییە پێشتر دوو یاری ریاڵ مەدریدی بەڕێوەبردووە و هەردووکی مەدرید براوەبووە.

یاریی یەکەم 2023 بوو بەرامبەر چێڵسی کە ریال مەدرید 2-0 براوە بوو، یاریی دووهەمیش لەم وەرزەدا بەرامبەر ناپۆلی بوو، مەدریدییەکان 4-2 براوە بوون.

فرانسوا تەنها یەکجار یاری مان سیتی بەڕێوە بردووە ئەویش لە یاری سوپەری ئەورووپا بوو بەرامبەر سیڤیلیا و تێیدا مان سیتی پێویستی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بوو بۆ بردنەوە.

ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ شەوی سێ شەممە کاتژمێر 10:00ی شەو بە کاتی کوردستان میوانداریی مانچێستەر سیتی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button