ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

”دی برۆین گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ریال مەدرید”

لە لامپارد و جێرارد باشترە..

Yariga App

یاریگا –

جۆو كۆڵ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی ستایشی ئاستی كێڤن دی برۆین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەكات.

شەوی رابردوو كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای سەلهێرست پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی پرێمەرلیگ.

لەو یارییەدا دی برۆین توانی دوو گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، جۆو كۆڵ گوتی:

دی برۆین لە سەروو هەموو كەسێكەوەیە، بە ستێڤن جێرارد، پۆڵ سكۆڵز و فرانك لامپاردیشەوە.

هەمیشە بەراوردكردنی نەوە جیاوازەكان قورسە، چونكە یارییەكە، یاساكان، یاریگاكان و شێوازی مەشقەكان دەگۆڕدرێن، بەڵام بە دڵنیاییەوە دی برۆین باشترینی ئەم سەردەمەیە، زۆر بە سادەیی ئەو یاریزانێكی ناوازەیە.

جۆو كۆڵ بە درێسی چێڵسیەوە

لە یەكەم یاری وەرزی نوێی مانچێستەر سیتی لە پرێمەرلیگ دی نرۆین تووشی پێكانێكی سەخت بوو بەهۆیەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووركەوتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button