یاریگا –
پاولۆ دیبلا و ماتیۆ گندۆزی لە سێریائەی جەنگی فیناڵی مۆندیالی ٢٠٢٢ نوێ دەکەنەوە.
لە یاری ئەمشەوی نێوان رۆما و لازیۆ لە میانی هەفتەی ٣١ی خولی ئیتاڵی کە ١-٠ بۆ گورگەکان کۆتایی هات، پێکهەڵپژانێک ڕووی دا لەنێوان دیبالاو گندۆزی. ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بۆ زیاتر دەرمار گرتن و پەستکردنی یاریزانە فەرەنسیەکە، پارێزبەندەکەی قاچی داکەند کە نەخشی یاریی کۆتایی جامی جیهانی قەتەری لەسەر بوو، پیشانی گندۆزی دایەوە وەک بیرەوەرییەکی ناخۆش بۆ فەرەنسیەکان کە لەسەر دەستی کوڕانی تانگۆ لە نازناوەکە بێبەش کران.
دیمەنەکە:
مشادة من نوع آخر بديربي روما 😁
تنتهي بديبالا يستعرض أمام جندوزي بصورة كأس العالم على واقي الساق الخاص به 😁🏆pic.twitter.com/7t01Mi4sSb
— التالتة شمال | 74 🦅 (@Ultras_Ahlaawy) April 6, 2024