ئینگلتەرا

گواردیۆلا لەبارەی کێبڕکێی ئەم وەرزەی نازناوی پرێمەرلیگ گاڵتە بە ئارسێناڵ دەکات

Yariga App

یاریگا –

گواردیۆلا لەبارەی پێبڕکێی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ گاڵتە بە ئارسێناڵ دەکات و لەبارەی ریزبەندیی پرێمەرلیگ دەڵێت ‘ئەمانە لێرە چی دەکەن؟’.

پێپ گواردیۆلا لەمیانی بەشداریکردنی لە ستۆدیۆی شرۆڤەی یارییەکەیان بەرامبەر کریستال پاڵاس لە تۆڕی “TNT Sports” لەبارەی کێبڕکێی ئەم وەرزەی خولەکە گوتی :’ئەمە یەکەمجارەمە ببینم سێ یانە کێبڕکێ لەسەر نازناوی خول بکەن، پێشتر کاتێک لە بارسێلۆنا بووم ئێمە و ریال مەدرید رکابەر بووین، لە ئەڵمانیاش کاتێک لە بایرن میونشن بووم، ئێمە و بۆڕووسیا دۆرتمۆند رکابەر بووین، بەڵام نازانم ئارسێناڵ لێرە چی دەکات؟’.

مانچێستەر سیتی 4-2 لە کریستال پاڵاسی بردەوە و ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ هاوتاکردەوە، ئارسێناڵ پێش ئەوەی ئەمشەو رووبەڕووی برایتن ببێتەوە، لە پلەی سێیەم خاوەنی 68 خاڵە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button