گوندۆگان: دەمەوێت یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی مانچێستەر سیتی ببینەوە
یاریگا –
ئیلكای گوندۆگان، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئامانجەكانی یانەكەی لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاشكرا كرد.
وا بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارك دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا، گوندۆگان بە گرێبەستێكی ئازاد و دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە ریزەكانی بارسێلۆناوە كرد.
😉 Gündogan, ¿querrías al @ManCityES en la final de la Champions League?
🔴 Avance de la ENTREVISTA SPORT a @IlkayGuendogan
✍️ @sanantheone https://t.co/jHzDAfl1sB pic.twitter.com/rZ5EG4PRbd
— Diario SPORT (@sport) April 5, 2024
گوندۆگان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە گوتی:
حەز دەكەم لەگەڵ بارسێلۆنا بگەمە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ و ئەو یارییە ئەنجام بدەم، ئەوە ناوەزە دەبێت و گرنگ نیە ركابەرەكە كێییە، بەڵام مانچێستەر سیتی تیمێكی ناوەزەیە و رەنگە ئێستا ئەو یانەیە بێت كە چانسی گەیشتنی بە یاری كۆتایی زۆر زیاترە و بێگومان دەمەوێت بیانبینمەوە، بەڵام وەك پێشتر گوتم چامپیۆنزلیگ قورسە، هەرگیز نازانیت چی روودەدات.
دوایین یاریمان لە ئاستی ئەو یارییانەدا نەبوو كە پێش پشووە نێودەوڵەتیەكان ئەنجامماندا، دەكرا باشتر یاری بكەین، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە بردنەوە بەدەستبهێنین، بەڵام ئەگەر بتوانین وەك یاری بەرامبەر ناپۆلی یاری بكەین ئەوا چانسمان لە خولەكەدا دەبێت، بەڵام پاریس تیپێكی نایاب و یاریزانی نایابی هەیە، سەرەتا دەبێت لەوان ببەینەوە.
گوندۆگان لەم وەرزەدا بەشداری لە سەرجەم یارییەكانی بارسێلۆنا كردووە و لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا لە 43 یاریدا بەشداری كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و دە گۆڵیش درووست بكات.