ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ڤان دایك: دەمانەوێت تۆڵە لە مانچێستەر یونایتد بكەینەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤێرجیڵ ڤان دایك، ئەستێرە و كاپتنی هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد دەكات.

وا بڕیارە سبەی یەكشەممە كاتژمێر 17:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی پرێمەرلیگ.

كۆتا یاری نێوان هەردوو یانە لە هەمان یاریگا بوو، لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا، كە تێیدا شەیتانە سوورەكان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەكەیان بردەوە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڤان دایك گوتی:

ئێمە دەمانەوێت لە سەرجەم یارییەكاندا بردنەوە بەدەستبهێنین، دەزانین ئەمە چەندە گرنگە، لە قۆناخێكدا نین كە خاڵ لەدەست بدەین، هەر بۆیە دەچینە مانچێستەر بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەكە بەدەستبهێنین.

ئێمە دەزانین یارییەكە قورس دەبێت، بەڵام بۆ ئەوانیش قورس دەبێت، یارییەكی سەختیان بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا، بۆیە دەبێت خۆیان چاكبكەنەوە و خۆیان بۆ رووبەرووبوونەوەیەكی قورس بەرامبەرمان ئامادە بكەن، من بە پەرۆشیەوە چاوەڕێم و بزانین چی روودەدات.

ئێمە دەمانەوێت لە ئۆڵد ترافۆرد بردنەوە بەدەستبهێنین، بۆ ئەوەی قەرەبووی دۆڕانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بكەینەوە، چونكە بە ئازار بوو، ئێمە وویستمان بگەینە قۆناخی پێش كۆتایی.

ئەو یارییانەی بەرامبەر یەكتر ئەنجامی دەدەین، هەمیشە قورسە، بۆ یاریزانان و هاندەران و هەموو لایەك قورسە، بەڵام ئامانجمان روونە، ئەویش بردنەوەیە.

رێدز بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و شەیتانە سوورەكانیش بە 48 خاڵ لە ریزبەندی شەشەم دێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button