کوردستان

پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی ڕابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی ئاداری دیاریکرد کە تیایدا هەژار سابڕ ڕاهێنەری یانەی ئاکرێ سەرپەرشتی پێکهاتەکە دەکات.

لە ڕێگای لیژنەیەکی تایبەتەوە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پێکهاتەی باشترینەکانی بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرد، سێ یاریزانی یانەی ئاکرێ لە پێکهاتەی سەرەکی دەبینرێن کە عاید ئەنوەری بەرگریکار و ڕەدوان نەسرەدینی ناوەڕاستکار و ئەرکان مەنسوڕی هێرشبەرن، بە هۆی ئەوەی یانەی ئاکرێ لە مانگی ئادار لە کۆی شەش یاری چوار سەرکەوتن و دوو یەکسان بوونیان هە بوو وە یانەکەشیان لە ڕیزبەندی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دێت، هەروەها دلێر حاتەم گۆڵپارێزی یانەی هەندرێن لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکە کە توانیبووی لە کۆی 6 یاری چوار کلین شیت تۆمار بکات.

دانا کامەران هێرشبەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر و گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان سەرکردایەتی هێلی هێرشبەری پێکهاتەکە دەکات، دانا جگە لەوەی ناوی لە پێکهاتەکە دایە بە باشترین یاریزانی مانگی ئاداریش دەستنیشانکرابوو کە توانیبووی لە 6 یاریدا پێنج گۆڵ تۆمار بکات.

پێکهاتەی سەرەکی و یاریزانە یەدەگەکانی مانگی ئاداری 2024

بابەتی زیاتر

Back to top button