عێراقکوردستان

مێژووی دێڕبی بادینان لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە بەرژەوەندی یانەی دهۆکە

Yariga App

لە گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق هەر دوو یانەی زاخۆ و دهۆک لە یاریگای زاخۆ بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی یانەی دهۆک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

سبەی شەممە 6\4\2024 لە دێڕبی بادینان لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق کاتژمێر 9:30ـی شەو یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی دهۆک دەکات، بە هۆی ڕێککەوتنی نێوان هەر دوو یانە ئەم وەرزە و وەرزی داهاتوو هاندەرانی هیچ یانەیەکیان ناتوانێ لە یاریگای تیپی بەرامبەر ئامادەبێت، لە مێژوودا هەر دوو یانە 21 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر ئەنجامداوە کە 5 سەرکەوتن بۆ یانەی دهۆک بووە و 2 سەرکەوتنیش بۆ یانەی زاخۆ و لە 14 یاریشدا یەکسان بوونە، لە یاری نێوان هەر دوو یانە 32 گۆڵ تۆمار کراوە کە 19 گۆڵیان بۆ یانەی دهۆک بووە و 13 گۆڵیش یانەی زاخۆ تۆماری کردووە،

لە یاری نێوان هەر دوو یانەدا گەورەترین سەرکەوتن بۆ یانەی دهۆک بووە کە لە 11\2\2008 توانی بە ئەنجامی 3 _ 0 لە یانەی زاخۆ بباتەوە لە نێو یاریگای زاخۆ، گەورەترین سەرکەوتنی یانەی زاخۆش لە هەر دوو یاریەکە دا کە لە یاریگای خۆی بووە  لە یانەی دهۆکی بردۆتەوە  5\7\2011 بە ئەنجامی 2 _ 1 براوە بووە و لە یاری دووەمیشدا  27\6\2013 بە ئەنجامی 1_0 سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی دهۆک دەستهێناوە.

دوای تێپەڕبوونی 20 گەڕ یانەی زاخۆ بە 33 خاڵ لە پلەی پێنجەم و یانەی دهۆکیش بە 32 خاڵ لە ڕیزبەندی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button