ئیسپانیا

ڕیکاردۆ کاکا ناوی “ڕیاڵ مەدرید” لەسەر پیشەکەی لادەبات

دوای بانگهێشتنەکردنی بۆ یاری جامی سوپەری ئیسپانیا و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆ، ڕیکاردۆ کاکای بەڕازیلی لەسەر پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر  ئەو دەستەواژەیەی لابرد کە نوسیبووی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ئەم هەڵوێستەکەی کاکا لە کاتێکدایە ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆرە هەوڵی ڕازیکردنی خۆزێ مۆرینهۆ دەدات تاوەکو متمانە بە تواناکانی بکات و لە یانەکەی بمێنێتەوە بەڵام پشتگوێ خستنی  ویاری پێنەکردنی بووە هۆی ئەوەی کاکا چیتر بەرگە نەگرێت و ئەمەش کێشەی لە نێوانیان دروستکرد.

ڕیاڵ بە بێ کاکا  و شاهین ڕووبەڕووی بەرشلۆنە بووەوە  و٣-٢ دۆڕان.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close