ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ رۆدریگۆی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵی ئینگلیزی خۆی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ ئامادە دەکات.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ 365 بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ، رۆدریگۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

پێشتر ریال مەدرید ئۆفەری هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوولی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ رەتکردبووەوە، بەڵام لە ئەگەری پەیوەندیکردنی کیلیان ئێمباپێ بە یانەکە، ئەگەری هەیە مێرێنگی دەستبەرداری یاریزانە بەڕازیلییەکە ببێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە، هاوینی داهاتوو ریال مەدرید گوێ بۆ ئەو ئۆفەرانە دەگرێت کە پێشکەشی دەکرێت، بەڵام ئامادە نییە بە کەمتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییەکەی ببێت.

بۆیە لە مێرکاتۆی داهاتوو، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی رۆدریگۆ دەکەن.

رۆدریگۆ لە هاوینی 2019 بە بری 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسی بەڕازیلی پەیوەندی بە مێرێنگی کرد، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 207 یاری کردووە، 52 گۆڵی کردووە و 40 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی لالیگا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button