یاریگا –
گوتی هێرناندێز، یاریزانی پێشووی ریال مەدرید باس لە جیاوازی نێوان پێکهاتەی ئەم وەرزە و پێکهاتەی گالاکتیکۆس دەکات.
گوتی یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی مێژووی نوێی ریال مەدرید و بەردەوام رۆڵی شاراوەی لە نێو یانە مەدریدییەکەدا هەبووە.
یاریزانە ئیسپانییەکە پێی وایە، پێکهاتەی ئێستای ریال مەدرید لە پێکهاتەی گالاکتیکۆسی سەرەتای دوو هەزارەکان باشترە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی ئیسپانیدا، گوتی دەڵێت
تیمی ئەم وەرزە زۆر لە تیمی گالاکتیکۆس باشترە، ئەو یاریزانانەی لەم پێکهاتەیەدا هەن، بە شێوەیەکی گشتی لە پێکهاتەی گالاکتیکۆس باشترن.
گوتی یەکێک بوو لە ئەندامانی پێکهاتەی گالاکتیکۆسی مەدرید و سێ جار نازناوی لالیگا و نازناوێکی چامپیۆنزلیگی بردەوە.
هەفتەی داهاتوو ریال مەدرید هەڵمەتی پارێزگاریکردن لە پێشەنگایەتی لالیگا و گەڕاندنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکات.