ئینگلتەراگرنگترین

گارناچۆ و تیکتۆکەرێکی بەناوبانگ شێوازی ئاهەنگگێڕانی رۆناڵدۆ دووبارە دەکەنەوە

گارناچۆ واز لە رۆناڵدۆ ناهێنێت

Yariga App

یاریگا –

ئالێخاندرۆ گارناچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد شێوازی ئاهەنگگێڕانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ ئیران فێرێیرا، تیکتۆکەری بەناوبانگی بەرازیلی دووبارە کردەوە.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئەرجەنتینی، یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆر بە رۆناڵدۆ سەرسامە و لەگەڵ فێرێیرا شێوازی ئاهەنگگێڕانی ‘سەرخەو’یان دووبارە کرد و وێنەکانیان لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە.

هەرچەندە گارناچۆ ئەرجەنتینییە، بەڵام سەرسامی خۆی بە رۆناڵدۆ نەشاردووەتەوە و لە یارییەکەی بەرامبەر وێستهام، لەدوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاوشێوەی ئاهەنگگێڕانی رۆناڵدۆ لە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئاهەنگیگێڕا.

ئالێخاندرۆ گارناچۆ
ئالێخاندرۆ گارناچۆ لە دوای تۆمارکردنی گۆڵ لە وێستهام – ئۆڵدترافۆرد، مانچێستەر

هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ کەتیبەی ئێریک تێن هاخ سێشەممە لە ستامفۆرد بریج دەبنە میوانی چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button