ئینگلتەرا
هالاند بێ هیوا نەبووە و پەیامێکی هەیە
ئێرلینگ هالاند وورەی هاندەرانی یانەکەی بەرزدەکاتەوە و دەڵێت پریمەرلیگ دەبەنەوە.
دوێنێ ئێوارە، هالاند و مان سیتی بەرامبەر ئارسناڵ بەرامبەربوون، بەوەش چوار پلە لە لیڤەرپوولی یەکەمی ریزبەندی دوورکەوتنەوە، لەو یارییەی گۆڵکارە نەرویژییەکە بە ئاستێکی زۆر خراپەوە دەرکەوت.
پاش ئەو رەخنانەی لێیان گیرا، هالاند لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام نوسیوییەتی
پێشتر کردوومانە (گەڕانەوە لە شكست و بردنەوەی پریمەرلیگ)، دەتوانین دووبارە ئەنجامی بدەینەوە.
ئەمە لە کاتێکدا، پێپ گواردیۆلا دوای یارییەکە نەیشاردەوە کە چانسی لیڤەرپوول و ئارسناڵ بەهێزترە لەوان بۆ بردنەوەی .ناسناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ
مان سیتی لە دوو یاری داهاتووی پریمەرلیگ رووبەرووی ئەستۆن ڤیلا و کریستاڵ پاڵاس دەبێتەوە پاش لە چامپیۆنزلیگ جەنگی پارێزگاری لە ناسناوەکەی دەست پێدەکات بەرامبەر ریاڵ مەدرید.