یاریگا –
رۆدریگۆ گۆس هێرشبەری یانەی ریال مەدرید ده‌ڵێت: کیلیان ئێمباپی، نزیکە له په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید.
رۆدریگۆ لە لێدوانێكیدا دوای یارییەکەیان به‌رامبه‌ر ئاتلێتیک بلباو گوتی، پێموایە ئێمباپێ لە ریاڵ مەدرید نزیک بۆته‌وه.
گوتیشی، جگه له زانیارییه‌كانم رۆژنامهنوسهكانیش زۆر باسی ده‌كه‌ن، متمانەم بە رۆژنامەنووسهكان هه‌یه، به‌ڵام نازانم چی ڕوودەدات.
پرسیار له رۆدریگۆ كرا ئایا ئه‌گه‌ر ئێمباپێ بێت لەسەر کورسی یەدەگ دادەنیشێت؟ وه‌ڵامی دایه‌وه گوتی، من تەنها سەرنجم لەسەر کارەکانم لەگەڵ ریاڵ مەدرید ده‌بێت، بیر له هیچی تر ناكه‌مه‌وه.
لە گەڕی 30ی لالیگا، رۆدریگۆ سەرکردایەتی یانەی ڕیال مەدریدی کرد، بە دوو گۆڵی بێ وەڵام له ئاتلێتیک بلباویان برده‌وه، کە یاریزانە بەڕازیلییەکە هەردوو گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد، شاهانه له‌پێشەنگی لالیگادا خاڵەکانی بۆ 75 خاڵ بەرزکردەوە،