ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح ژمارەیەكی هێنری و ئالان شیرەری یەكسان كردەوە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری برایتنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30ی پرێمەرلیگ.

گۆڵەكانی رێدز لە لایەن لویس دیاز لە خولەكی 27 و محەمەد سەڵاح لە خولەكی 65 تۆمار كران.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی TNT sports محەمەد سەڵاح دوای ئەو گۆڵە، ژمارەیەكی تێری هێنری و ئالان شیرەری یەكسان كردووەتەوە.

سەڵاح هاوشانی هێنری و شیرەر توانی بۆ حەوتەم وەرزی جیاوازی پرێمەرلیگ زیاتر لە 25 گۆڵ بكات.

لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش ئارسیناڵی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button