ئینگلتەراگرنگترین

ئامارێک: ئەم وەرزە ئارسیناڵ و سیتی بە هەستیارییەوە ڕووبەڕوو بوونەتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە لووتکەی ئەم هەفتەی پریمەرلیگی نێوان مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ، تەنها لیڤەرپوول سوودمەند بوو کاتێک پێش جەنگەکەی ئیتیحاد توانی لە برایتنی سەرسەخت بباتەوە و چاوەڕێی ئەنجامی نێوان تیمەکەی پیپ گواردیۆلا و تیمەکەی میکێل ئارتێتا بکات تا تەپڵی پێشەنگی لێ بدات پاش ماوەیەک لە لەدەستدانی لە بەرژوەندی گەنەرز.

گێمی یەکەمی نێوان سیتی و میوانە لەندەنیەکەی بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. تەنها ئەو گێمە بەس بوو کە ئامارەکان بیسەلمێنن ئەو دوو یانەیە تا چ ئاستێک بە هەستیارییەوە ڕووبەرووی یەکتر بوونەتەوە لەم ورزەی خولی ئینگلیزی.

بە گوێرەی داتاکانی ئۆپتا، هەردوو یاریی ئەم وەرزەی نێوان دوو یانەکە، گێمی یەکەمیان سپی و بێ گۆڵ بووە. ئەوەیش یەکەم جارە ڕوو بدات لە دوای ٢٢ جەنگی نێوانیان لە میانی خولەکە.

بۆ زانین، تۆپچیەکان یارەیی یەکەمی وەرزەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا بە تاکە گۆڵێکی مارتینێلی لە خولەکی ٨٦دا. بەم ئەنجامەی ئەمشەویان، ئارتێتا سەرکەوتوو بوو لە بردنی چوار خاڵ لە بەرامبەر خاڵێک بۆ گواردیۆلا.

ریزبەندی خولەکە دوای هەفتەی ٢٩، لیڤەرپوول لە پیشەنگدا دەبینرێت بە ٦٧ خاڵ. پلەی دووەم بۆ ئارسیناڵ بە ٦٥ خاڵ و، کوڕانی پیپ گواردیۆلایش بە ٦٤ خاڵ لە سێیەم ماونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button