یاریگا –
ئارسن ڤینگەر راهێنەری پێشووی ئارسناڵ پێی وایە تیپەکەی پێشووی بهسهركرادایهتی میکل ئارتێتا پێشکەوتووه، ، ئامادەیە نازناوی پرێمەرلیگ بەرزبکاتەوە.
ڤینگەر بۆ رۆژنامه‌ی میره‌ر گوتی، ئەزمونی وەرزی رابردووی ئارسناڵ، کاتێک هەلی بردنەوەی نازناوەکەیان لەدەستدا ، دەتوانێت هێزی دەروونییان پێببەخشێت بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا لە ركابه‌رییه‌كه بمێنێتەوە.
ڤینگەر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یاریی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی کەمێک یەکلاکەرەوە دەبێت، چونكه سیتی له یاریگای خۆی هەمیشە تیپێکی قورسە، بەڵام رەنگە وەک ساڵی رابردوو باڵادەست نەبێت.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئارسناڵ ئه‌م وه‌رزه توانایەی هەیە نازناوی پرێمه‌رلیگ بباته‌وه، بەڵام دەبێت ئه‌و هێزه‌ی نیشان بدات كه توانای ئه‌و کارەی هه‌یه، هیوادارم و باوه‌ڕم وایه کە لە ساڵی رابردوو فێربوون.
له كۆتاییدا گوتی، وەرزی رابردوو دەمارگیربوون، هه‌روه‌ها له كۆتاییه‌كان ئاستیان دابه‌زی، رەنگە ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی دەرفەتی رکابەریکردنیان بۆ دوو نازناو هەیە، کەمێک ئارامتر بن.