ئیسپانیاگرنگترین

فێران تۆرێس: هیوادارین ریال مەدرید بەرامبەر بلباو بدۆرێت

Yariga App

یاریگا –

فێران تۆرێسی هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا هیوای خواست یانەی ڕیال مەدریدی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو تووشی شكست بێت.

دوای بردنەوەیان بەرامبەر لاس پاڵماس بە گۆلێكی بێ وه‌ڵام تۆرێس بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیدا گوتی: من لێرەم بۆ ئەوەی یارمەتی تیپەکەم بدەم، هەروەها زۆرترین سوود لەو خولەکانە وەربگرم کە یاریی ده‌كه‌م.

ئاماژەی بەوەشکرد، رافینیا یاریزانێکی گرنگه‌، لە پاسی کۆتاییدا کوالیتی بەرزی هەیە، منیش پەیوەندییەکی باشم لەگەڵیدا هەیە.

سەبارەت بە ئامادەنەبوونی له‌ چه‌ند یارییه‌ك بەهۆی پێکانەوە گوتی، قورسە لە دەرەوەی پلانی تیپەکه‌بم، ئێستا باشم، هەوڵیش دەدەم سوود لەو خولەکانە وەربگرم کە بەدەستی دەهێنم.

سەبارەت بە ركابه‌ریه‌كانی لالیگاش گوتی: ریال مەدرید به‌رامبه‌ر بلباو یاری هه‌یه‌، ده‌بێت چاوه‌رێی بكه‌ین بزانین ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ چۆن ده‌بێت، هیوادارم بدۆرێن، رەنگە یارییەک بۆ یارییەکی تر شتەکان بگۆرێت، هەوڵیش دەدەین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی ئه‌و خاڵانه‌ی ماون.

سەبارەت بە ئەگەری یاریکردن لە یاری داهاتووی لالیگا بەرامبەر کادیز وەک هێرشبەر، تۆرێس گوتی: من بیر لەوە ناکەمەوە، بەڵام ئەگەر راهێنەر بیەوێت من لەم شوێنه‌ یاری بکەم، ئەوا لە هەر شوێنێک بیەوێت یاری دەکەم .

بارسێلۆنا به‌ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس  ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 67 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگادایە و بە 5 خاڵ لەدوای ڕیاڵ مەدریدەوەیە، کە یارییەک کەمتری ئەنجامدا، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 رووبه‌رووی ئاتلێتێك بلباو ده‌بێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button