ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی و میكێل ئارتێتای ئیسپانی و راهێنەری یانەی ئارسیناڵ بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30ی پرێمەرلیگدا.

بۆ ئەو یارییە ئارتێتا تەنیا لە تواناكانی تیمبێر بێ بەش دەبێت و تەواوی یاریزانەكانی دیكەی ئامادەن.

لە بەرامبەردا گواردیۆلا لە تواناكانی هەریەك لە جۆن ستۆنز و كایڵ وۆڵكەر بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێز: ئێدەرسن

هێڵی بەرگری: ئاكانجی، دیاز، ئاكێ ، ڤاردیۆل

هێڵی ناوەند: رۆدری، دی برۆین، بێرناردۆ

هێڵی هێرشبردن: فۆدین، هالاند، گرێلیش

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ:

گۆڵپارێز: رایا

هێڵی بەرگری: وایت ، سالیبا ، گابریێل ، كیویەر

هێڵی ناوەند: ئۆدیگارد، جۆرجینیۆ ، رایس

هێڵی هێرشبردن: ساكا، هاڤێرتز ، ترۆسارد

سیتیزن بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دێت و گەنەرزیش بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ لە ریزبەندی یەكەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button